پایتەخت

عەلی لاریجانی: ترەمپ خوێنی ئەمریکا بۆ مەرامە ناڕەواکانی نەتەنیاهو دەکاتە قوربانی

عەلی لاریجانی: ترەمپ خوێنی ئەمریکا بۆ مەرامە ناڕەواکانی نەتەنیاهو دەکاتە قوربانی
کورتە

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەسەر سەرهەڵدانی جەنگ، پەنجەی تۆمەت بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا درێژ دەکات

سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ترەمپ بە خیانەتکردن لە وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرممی ئێكس نووسی: "بیرکردنەوە هیوا خواستەکانی ترەمپ، ناوچەکەی پەلکێشی جەنگێکی ناپێویست کردووە، ئێستاش نیگەرانی لێکەوتنەوەی قوربانی ئەمریکییەکانە."

لاریجانی ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە بە ئەولەویەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل کردووە و نووسیویەتی: "جێگەی داخە ترەمپ گەنجینە و خوێنی ئەمریکا بۆ مەرامە ناڕەو و فراوانەکانی نەتەنیاهو دەکاتە قوربانی. ترەمپ بە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، خیانەتی لە ئەمریکا کردووە."

ئەم قسانەی لاریجانی لە کاتێکدایە، چەندین ڕۆژە جەنگ بە هاوبەشی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران سەری هەڵداوە. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 1-3-2026، هێرش کرایە سەر ئێران و لە ئەنجامدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و چەندین سەرکردەی باڵا کوژران.

دوای کوژرانی خامنەیی، ئەنجوومەنی باڵای رێبەرانی ئێران بە شێوەیەکی کاتی ئایەتوڵڵا عەرەفی وەکو شوێنگرەوەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەستنیشانکرد، دواتر لاریجانی ڕایگەیاند، لێژنەیەکی کاتی وڵاتەکە بەڕێوەدەبەن تاوەکو جێگرەوەیەکی هەمیشەیی بۆ رێبەری باڵا دیاری دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ دەڵێت: "سێ بژاردەم بۆ سەرکردایەتیی نوێی ئێران هەیە، یەکێکیان لاساییکردنەوەی مۆدێلی ڤەنزوێلایە، کە تێیدا تەنیا سەرکردە باڵاکان لادەبرێن و دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت دەمێننەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ واشنتن کار بکەن." بەڵام ئامادە نەبوو ئاماژە بە بژاردەکانی دیکە بکات.

02 ئازار 2026 12:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026