پایتەخت

درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە

درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە
کورتە

درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە و بەر شاخێک کەوت

درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتە خوارەوە

لە ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خواروە و بەر شاخێک کەوت.

لەم بارەیەوە، مەمەد رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە ڕایگەیاند، درۆنێک لە شاخی تەکیە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە، ئێستاش بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشە درۆنییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەی ئەم هێرشانەی کرد و بە کردەوەی تیرۆرستیی ناوی برد.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئێوارە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر و بەرەبەیانی ئەمڕۆش کاتژمێر 7:00ـی بەیانی، هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەهۆیەوە کێڵگەی نەوتی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنی ئەمریکی، کە لەوێ کاری دەکرد، کارەکانی وەستاند.

 

15 تەمموز 2025 04:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025