هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئێزیدییه‌كان ده‌ستیپێكرد
له پێشهاتێكی نوێ سوپای عێراق چه‌ك له خه‌ڵكی سڤیل وه‌رده‌گرێته‌وه
سوپای عێراق، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و فراوانی دژی هاووڵاتییانی ئێزیدی له شنگال بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی چه‌كه‌كانیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی شنگاله‌وه ئاشكرای كرد، له ئێواره‌ی دوێنێوه سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی ده‌ستپێكردووه. ئامانج له‌م هه‌نگاوه، نه‌هێشتنی چه‌كه له‌ده‌ست خه‌ڵكی سڤیل و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له شنگال چه‌كییان هه‌ڵگرتووه ویستوویانه خۆیان له 'كۆمه‌ڵكوژی' بپارێزن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێش كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ساڵی 2014 سوپای عێراق هه‌لمه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی له هاووڵاتییانی سڤیلی شنگال ده‌ستپێكرد.