دژه تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی درۆنه‌كانی خورمه‌ڵه بڵاوكرده‌وه

دوو درۆن له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه كه‌وته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دوو درۆن له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه بڵاوبووه‌وه، دژه تیرۆری كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.
دژه تیرۆری كوردستان له بڵاوكراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووه‌ته‌وه.