پایتەخت

خواردنی شیرینی لەکاتی بەربانگ زیانی بۆ تەندروستی هەیە

خواردنی شیرینی لەکاتی بەربانگ زیانی بۆ تەندروستی هەیە
کورتە

کاریگەرییە خراپەکانی خواردنی شیرینی لەکاتی بەربانگ بۆ جەستە چین؟

پزیشکی پسپۆڕی بواری خۆراک لە دوایین توێژینەوەی ڕایگەیاندووە، بەربانگکردنەوەی بە لوقمەقازی و شیرینییەکان مەترسیدارە و زیانی بۆ تەندروستیی زۆرە.

 

د. چیمەن ساڵح، پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت: باشترە بەربانگکردنەوە بە دوو جۆر خواردن بێت، یەکەمیان خورما، کە باشترە یەک دەنک بێت، لەگەڵ پەرداخێک ئاوی کەمێک شلەتێن، نابێت ئاوی ساردبێت، چونکە ئاوی سارد گەدەی کەسەکە گرژدەکات، دووەمیان سوپ، باشترین جۆری سوپیش نیسکێنەیە، چونکە بڕێکی باش پڕۆتین و ریشاڵی تێدایە.

 

هەروەها سەبارەت بە خواردنە ناتەندروستەکان ئەم پسپۆڕەی خۆراک دەڵێت: خراپترین جۆری خواردنەکان کە باش نییە بەربانگیان پێبکرێتەوە، شیرینییەکانە، وەک زلوبیا، پاقلاوە و لوقمەقازی، کە دەخرێنە رۆنەوە و زۆر ناتەندروستن.

 

 

20 شوبات 2026 16:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026