پایتەخت

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەشەکە بە گەرمی دەمێنێتەوە

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەشەکە بە گەرمی دەمێنێتەوە
کورتە

کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و ئەم کەشە گەرمە بەردەوم دەبێت

دوای تێپەڕاندنی شەپۆلەکانی بەفر و باران لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، گەرما دەستپێدەکات و پلەکان ڕوو لە بەرزبوونەوەدایە و ئەم کەشە گەرمە بەردەوام دەبێت.



کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی20 -2-2026
کەش /ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆریەی کاتەکاندا .هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (10-15)کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا .
مەوداى بینین / لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 21-2-2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ (10-15)کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت.
مەوداى بینین /(10 -9) کم
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی (1-2)بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
20 شوبات 2026 13:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026