ئەو شتانە چین کە نابێت لە پارشێو بیانخۆیت تا تینوت نەبێت؟
ئەگەر لەو كەسانەیت كە كێشەی تینویەتیت هەیە، لەم چەند هەڵە باوە دوربكەوە
زۆرن ئەوانەی کەوا کێشەی تینویەتیان هەیە و بە درێژایی ڕۆژ ڕێژەیەکی زۆری ئاو دەخۆنەوە و ئەمە بووەتە گرفتێکی گەورە بۆیان.
لە ئێستا و بەتایبەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەم گرفتە بۆ ئەمجۆرە کەسانە گەورەتر بوووە و ئەگەر بێت و ئاگاداری چەند جالێک نەبن بە تایبەت لە کاتی خواردنی پارشێو ئەوا تەواوی ڕۆژەکەیان بە تینویەتی بەڕێ دەکەن.
بۆ ئەوەی خۆتان بەدوور بگرن لە تینویەتی بە درێژایی ڕۆن ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکە و ئاگاداییان بە.
1. خواردنەوەی كافایین
خواردنەوەی چا یان قاوە، یاخود ئەو خۆراكانەی كافایینیان تێدایە، وەكو خواردنەوە وزەبەخشەكان، هۆكارن بۆئەوەی زۆر میزبكەیت و جەستەت توشی وشكبونەوە بێت، لە ئەنجامدا تینویەتی زۆرت بۆ دەهێنێت لەكاتی رۆژدا.
2. خواردنەوەی گازی
رێژەیەكی زۆر لە شەكری تێدایە، هەروەها گازی تێدایە كە وادەكات سكت توشی ئاوسان بێت، رێژەی بەرزی شەكریش وادەكات بە زویی وزەت نەمێنێت، شەكەت بیت و هە ست بە تینویەتییەكی زۆریش بكەیت.
3. خواردنەوەی شیرین
ئەو خواردنەوانەی شیرینن رێژەیەكی زۆر لە كالۆریت پێدەدەن بێ ئەوەی سودێكی واتپێبگەیەنن، هەروەها كاریگەریی لەسەر شلەی جەستە دروستدەكەن و هۆكارن بۆئەوەی هەست بە برسێتی و تینویەتی بكەیت.
4. خواردنەوەی سارد
زیان بە دەمارەكان دەگەیەنێت و گەددە نائاسودە دەكات، هۆكارە بۆئەوەی جەستەت داوای خواردنەوەی زیاتر بكات.