ئەمریکا 7 داواکاری لە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق هەیە
مەرج و داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ئاشکرا دەبێت
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ فشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئێران ده‌ربچێت و كاندیدكردنی نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكشێنێته‌وه.
ئەمریکا لە نامەیەک کە ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی عێراقی کردووە داواکارییەکانی ئاشکرا دەکات، به‌گوێره‌ی نامه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌بێت عێراق و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی له پێش هه‌مو شتێكه‌وه دابنێت و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كاربكات" له‌نامه‌كه‌دا ناوی هیچ به‌رپرسێك نه‌هێندراوه، ته‌نها كاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی خستووەته‌ڕو كه ده‌بێت ئه‌نجامیان بدات.
له‌نامه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌بێت یه‌كه‌م كار، هه‌مو گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكات له ماوه‌ی شه‌ش بۆ 12 مانگدا و له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئه‌ندامه‌كانیان تێكه‌ڵ بكات، خاڵی دوه‌میش، به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره ببێته‌وه، سێیه‌میش چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی "كاریگه‌ری سیاسی و كوتله‌یی" بكات، چواره‌م كۆتایی به ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراق بهێنرێت به دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕاوێژكار و به‌رپرس و بریكاره‌كانی ئێران له‌ناو داموده‌زگاكانی، پێنجه‌م، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و بیانخاته پێكهاته‌یه‌كی ناو هه‌ردو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ، خاڵی شەشه‌میش، كابینه‌یه‌كی حكومی له به‌رپرسانی لێهاتو و پیشه‌یی دڵسۆز بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق پێكبهێندرێت، له خاڵی حه‌وته‌میشدا هاتووه، هاوبه‌شی ئابووری و ئه‌منی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بنیاد بنرێت.