بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمی له‌م شاره کەمکرایه‌وه

پله‌كانی گه‌رما یه‌كجار به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه‌ش له شاری كه‌ركووك ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان كه‌مكرایه‌وه
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین ڕۆژ دوای ڕۆژ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی كوڵان، ئه‌مه‌ش وایكردووه له یه‌كێك له پارێزگاكان ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان كه‌مكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکان و بەشەکانی دیوانی پارێزگام ڕاسپاردووه له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌وامی فه‌رمی كه‌مبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دەوامی فەرمی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 1:30 دوا نیوه‌ڕۆ کۆتایی پێ دێت.