سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
سبەی لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لەبارەی یەکەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن
سبەی سێشەممە لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لەبارەی یەکەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف زانیاری ورد دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە لیژنەی لاوەکی و سەرەکی چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف باس لەوە دەکات، خۆیان چاودێری بینینی مانگ دەکەن نەک هاووڵاتییان، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
بەگووتەی نەبەز ئیسماعیل، ئەگەر مانگی یەک شەوە هەبێت سبەی ئێوارە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان یەکلا دەکرێتەوە، کە ڕۆژی چوارشەممە بێت یاخود ڕۆژی پێنج شەممە.