پایتەخت

لە هەرێمی کوردستان کاتی ڕۆژووگرتن کەم دەکرێتەوە؟

لە هەرێمی کوردستان کاتی ڕۆژووگرتن کەم دەکرێتەوە؟
کورتە

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەسەر جێبەجێکردنی پێشنیازێک ڕوونکردنەوە دەدات

ساڵی ڕابردوو وڵاتی سعودییە پێشنیازی کەمکردنەوەی کاتی ڕۆژووگرتنی کردبوو، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەسەر جێبەجێکردنی پێشنیازەکە ڕوونکردنەوە دەدات.

 

کەمێک لەمەوبەر نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کەمکردنەوەی کاتی ڕۆژووگرتن تەنیا دەنگۆ بووە و ئەم پێشنیازە ناچێتە باری جێبەجێکردنەوە و لە هەرێمی کوردستان کاتی ڕۆژووگرتن کەم ناکرێتەوە.

 

نەبەز ئیسماعیل باسی لەوە کرد، هەماهەنگییەکی تەواوەتیان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق و سعودییە هەیە، هەر بڕیارێکی لەم شێوەیە بدرێت ئەوان ئاگادار دەکرێنەوە.

 

ساڵی ڕابردوو محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاندبوو، لە ساڵی ئایندەوە ماوەی رۆژووگرتنی موسڵمانان چەند کاتژمێرێک کەم دەکەنەوە، لەجیاتی بانگی مەغریب، رۆژوو شکاندن لەگەڵ بانگی عەسردا دەبێت.

16 شوبات 2026 17:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026