به‌هۆی قه‌یرانه‌وه سوودانی ده‌یان گرێبه‌ستی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
سوودانی له ترسی قه‌یرانی دارایی ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار و شاره‌زای فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی نارده ماڵه‌وه
قه‌یرانێكی قووڵی دارایی به‌رۆكی عێراقی گرتووه، سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ش بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یان گرێبه‌ستی گرینگی دا.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، به بڕیاری سوودانی گرێبه‌ستی ده‌یان ڕاوێژكار و شارەزایانی فەرمانگەکانی ئەنجوومەنی وەزیران هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. كاری ئه‌و ڕاوێژكار و شاره‌زایانه بریتی بوو له بەڕێوەبردن و بەدواداچووونی چەندین دۆسییەی گرنگی په‌یوه‌ست به جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوودانی له‌چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌ته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی فەرمانگەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق تووشی قه‌یرانێكی قووڵی دارایی بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه له داهاتوو تووشی گرفتی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ببێته‌وه.