سبەی زەوی دابەش دەکرێت

سبهی دهست به دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهران له سنووری پارێزگای ههولێر دهكرێت
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، بڕیار وایە سبەی لە قۆناغێکی نوێدا دووبارە زەوی بەسەر ژمارەیەکی دیکەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، سبەی بە ئامادەبوونی ساسان عەونی و بەڕێوەبەی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، تیروپشک بۆ ناوی ئەو فەرمانبەرانە ئەنجام بدرێت کە ناویان بۆ وەرگرتبی زەوی گەڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دابەشکردنی زەوی بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت و وەکو یەکەم هەنگاو، سبەی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکەوە دەستپێدەکات.