پایتەخت

دووانەکەی ڕانیە بەهۆی سۆپاوه‌ نەمردوون

دووانەکەی ڕانیە بەهۆی سۆپاوه‌ نەمردوون
کورتە

دوو منداڵه‌كه‌ی ڕانیه‌ به‌هۆی دووكه‌ڵ و هیته‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نه‌وه‌ك سۆپای غاز

پایتەخت میدیا بەدواداچوونی بۆ هۆکاری گیان لەدەستدانی 2 منداڵەکەی قەزای ڕانیە دەکات و هەڵەیەک بۆ ڕای گشتی ڕاست دەکاتەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـی بەیانی، لە گەڕەکی تیتۆکەی قەزای ڕانیە 2 منداڵی تەمەن 6 ساڵان، کە کوڕ و کچێکی دووانە بوون بەناوەکانی (میر مەروان و مەیلی مەریوان) گیانیان لەدەستدا.

عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕانیه‌ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە هۆکاری گیان لەدەستدانی منداڵەکان بەهۆی غاز و دووکەڵی هیتەرەوە بووە نەک سۆپا.

مەریوان، باوکی 2 منداڵە دووانەکەی ڕانیە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کاتێک بەرەبەیان هەستاوە لە خەو ژوورەکەیان بووەتە یەک پارچە ئاگر، ئاماژە بە نەسووتاندی منداڵەکانی دەدات کە بەهۆی دووکەڵەوە خنکاون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەگەڵ گەیشتنی هەواڵی گیان لەدەستدانی دووانەکەی ڕانیە هەر لایەنێک هۆکاری جیاواز جیاوازیان دەخستە ڕوو.

07 شوبات 2026 16:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026