پایتەخت

ژمارەیەک ڕاوچی بە چەک هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسێک بریندارە

ژمارەیەک ڕاوچی بە چەک هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسێک بریندارە
کورتە

لە کاتی ڕاودا ژمارەیەک ڕاوچی بە چەک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیس بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێن و پۆلیسێک بریندار بووە

دوابەدوای برینداربوونی کارمەندێکی پۆلیس لەلایەن ژمارەیەک ڕاوچی، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان سەبارەت بە ڕووداوەکە هاتە دەنگ و روونکردنەوە دەدات. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەش (نقیب هاوڕێ جەلیل قادر) لەسنوری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکران دەرچونێکیان ئەنجامداوە".

پۆلیسی دارستان چۆنیەتی ڕووداوەکە باس دەکات: "چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و لەئەنجامدا کارمەندێکمان بە ناوی (باقی ئەبوبەکر) بریندار بووە".

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو: "دواتر چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان کە لەجۆری نیسان پاتڕۆڵە بەجێهێشتوەو هەڵهاتوون، لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر".

هەر لەمبارەیەوە، هاشم عه‌لى، گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان رایگەیاند: "مه‌فره‌زه‌كه‌مان له‌ كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا بون بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى راوكردن له‌ سنورى گوندى سه‌نگه‌ر له‌ سنوری خانه‌قین".

14 تەمموز 2025 10:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025