پایتەخت

ئەو کەسانەی تەقەیان لە هێزەکانی حکومەتی سووریا کرد ئاشکرا بوون

ئەو کەسانەی تەقەیان لە هێزەکانی حکومەتی سووریا کرد ئاشکرا بوون
کورتە

ئاسایشی خۆسەر ڕایگەیاند، کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سووریا، لە کاتی چوونیان بۆ نێو شاری حەسەکە، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی شانە تیرۆرستییەکان و یەکێک بریندار کرا.

لەکاتی گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا بۆ شاری حەسەکە لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە تەقەیان لێکرا.

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ناوخۆی سەربە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤا ڕایگەیاند، لەكاتی هاتنەناوەوەیی كاروانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حكومەتی سووریا بۆ شاری حەسەكە، لەلایەن شانە تیرۆرستییەكانەوە تەقەیان لێكرا، بە مەبەستی پاراستنی كاروانەكە و خەڵكی مەدەنی ناوچەكە، بەشێوەیەكی خێرا جوڵەیان كرد.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەی تەقەكان و بەدواداچوون بۆ ئەو شانە تیرۆرستییە كرا، كە لە هێرشەكە تێوەگلابوو.

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ناوخۆ جەخت لەوەدەکاتەوە، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو شانەیە دەستگیركراون و تائێستا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەم دەستدرێژییەو جوڵەی ئەو شانانەدا، یەكێك لە شەڕڤانەكان برینداربوو.

03 شوبات 2026 14:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026