سهرۆككۆماری عێراق پهیامێكی لهبارهی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوكردهوه
د. لهتیف رهشید پێشوازی له ڕێككهوتنهكهی دوێنێی مهزڵووم عهبدی و ئهحمهد شهرع كرد
دوێنی ڕێککەوتن لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات وحکومەتی دیمەشق کرا، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لەم ڕێککەوتنە دەکات.
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردەوە، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان دەکات.
د.لەتیف ڕەشید سەبارەت بە مافەکانی کورد لە سووریا دەڵێت: "جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە بە کردەیی دەبێتە سەرەتایەک بۆ مسۆگەرکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لە دەستووری هەمیشەییدا".
سەرۆککۆمار ئومێد دەکات، ئەم رێککەوتنە ببێتە بناغەیەک بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی و گەشەسەندن و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سەرجەم ناوچەکانی سووریا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق واژۆکرا.