کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپکرد

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
لە بارەی کێشەی مووچە و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆدەبنەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر ئاستی باڵای هەردوو حز لە پیرمام کۆ دەبنەوە بۆ کفتوگۆکردن لەسەر کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پرسی نەوت و ڕادەستکردنەوەی بە بەغدا، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی دیکە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، لە پارتی هەر یەک سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد بەشدار دەبن و شاندی یەکێتیش لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز کۆسرەت ڕەسول و نزار ئامێدی پێکهاتوون.
کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە کاتێدایە، کە هەرێم و بەغدا لەسەر چەندین پرس ناکۆکن و چەندین کێشە لە نێوانیان هەیە، پارتی و یەکێتیش لە پێناو یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی لە دژی نادادییەکان، دەیانەوێت دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ یەک و بەرگری لە مافی گەلی کوردستان و مووچەخۆران بکەن.