پایتەخت

سەرۆک بارزانی: هیوادارین كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەک شاد ببن

سەرۆک بارزانی: هیوادارین كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەک شاد ببن
کورتە

سەرۆک بارزانی: پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین

سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە ڕێککەونتی نێوان سووریا و هەسەدە دەکات و هیوا دەخوازێت کە بەردەوام بێت. 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: 


پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و (هەسەدە) دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین. هیوادارین ئەو ڕێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت. ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.

هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.

مسعود بارزانی
30ی كانوونی دووەمی 2026
......................................

30 کانونی دووەم 2026 20:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026