شارهوانی ههولێر سزایهكی سهیری شۆفێری گهڵابهیهكی دا

شۆفێری گهڵابهیهك سهرپێچی له فڕێدانی زبڵ و پاشماوه كردووه، شارهوانی ههولێرییش بڕیاریدا به سزادانی شۆفێرهكه و گۆڕهپانێكی 200 مهتری پێ خاوێنكردهوه
شارەوانی هەولێر پێشووتر ئاگاداری شۆفێرانی کردبوەوە، كه لە شوێنی قەدەغە کراو زبڵ و پاشماوە فڕێ نەدەن، بەڵام شۆفێری گەڵابەیەک سەرپێچی کرد و شارەوانیش دەڵێت: "بەخاوێنکردنەوەی گۆڕەپانێک سزامان داوە".
ئهمڕۆ یهكشهممه سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی جۆری سزادانی شۆفێری گەڵابەیەک رایگەیاند، پاش ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو لەلایەن گەڵابەیەک لە شوێنی قەدەغەکراو لە قەراغ شەقامی گشتی هەڵسا بوو بە فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی خانووبەرە کە بەپێی ڕێنماییەکانی شارەوانی بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، بەهۆی ئەوەی تابلۆی ئاگادارکردنەوە هەڵواسراوە تایبەت بە فڕێ نەدانی زبڵ و پاشماوە.
سەرۆکایەتییەکە زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات و نووسیویهتی، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دوای بەدواداچوون ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەرپێچیکار، دەستنیشان کرا و ڕووبەڕووی سزا کرایەوە.
سەبارەت بە جۆری سزادانەکەش باس لهوه كراوه، بە خاوێنکردنەوەی گۆرەپانێک لە گەڕەکی نەورۆز پشت قوتابخانەی عێراقی کە نزیکەی (200) مەتر سێجا بوو، وەک سزایەک لەبەرامبەر ئەو سەرپێچیەی کە ئەنجامی دابوو.