پارەی بژمێرەکان دابەش دەکرێت

وهزارهتی پلاندانان بهنیازه دهست به دابهشكردنی پارهی بژمێرهكان بكات و بۆ ئهم مهبهستهش ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
پارەی بژمێرەکان دابەش دەکرێت
وەزارەتی پلاندانان هەواڵێکی خۆش دەداتە بژمێرەکان و دەڵێت: "هەرچەندە حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی دەکەن، بەڵام ئێمە کار لەسەر دابەشکردنی پارەی بژمێرەکان دەکەین".
ئهمڕۆ یهكشهممه وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری بژمێرەکان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوو دوای هەوڵێکی زۆر و بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن وەزیری پلاندانانی هەرێم و بریکاری وەزارەت، توانرا بەشی شایستەی دارایی تایبەت بە بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەرەکان و بژمێرەکان، لە حکومەتی عێراق وەربگیرێ.
وهزارهتهكه ئەوەشی خستەروو، رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو کراون و لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان هەڵدەستن بە ڕێکخستنی کارەکانیان بۆ دابەشکردنی ئەو شایستە داراییانە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.
له بڵاوكراوهكه ئهوهش هاتووه، هێشتا زیاتر لە 13 ملیار دینار ماوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، تایبەت بەو خەرجییانەی فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە دەستە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
دووپات لهوهش دهكاتهوه، سهرباری ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی پێ دەرچووە، بەڵام دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی دەکەن لە جێبەجێیکردنی، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ وەرگرتنی تەواوی مافە داراییەکان کە نەدراون، تاکوو مافی فەرمانبەرانی ئامار لە هەرێم نەفەوتێت.