پایتەخت

پشتیوانی مه‌سرور بارزانی گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌رۆكی نوێی دادگه‌ی فیدڕاڵی

پشتیوانی مه‌سرور بارزانی گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌رۆكی نوێی دادگه‌ی فیدڕاڵی
کورتە

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، پشتیوانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یانده‌ سه‌رۆكی نوێی دادگه‌ی فیدڕاڵی

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا سه‌ردانی سه‌رۆكی نوێی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقی كرد و پیرۆزبایی لێكرد و پشتیوانی مه‌سرور بارزانی و گه‌لی كوردستانی بۆ ده‌ربڕی.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا سه‌ردانی دادوەر مونزر ئیبراهیم عەلی، سه‌رۆكی نوێی دادگه‌ی فیدڕاڵی كرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ش بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئامادەیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتى بەڕێز مەسرور بارزانی بۆ پشتیوانیکردن لە داداگه‌ى فیدراڵىیمان بۆ ده‌ربڕی و ناوبراو هیواى خواست ئەم دادگه‌یه‌ ببێتە چەترێک بۆ سەرجەم عێراقییەکان و فاکتەرێک بۆ سەقامگیری.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی فارس عیسا هاتووه‌، ئامادەیی سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ هاوکارى و هەماهەنگیکردن لە گەڵ دادگه‌ى فیدراڵى، بۆ بەهێزکردنى دادپەروەرى دەستوورى نیشاندا و داوای کرد، كه‌ دادگه‌ی فیدراڵی ببێتە فاکتەرى بە هێزکردنى هەماهەنگى لە نێوان دەسەڵاتەکانى فیدراڵى و هەرێمى کوردستان.

 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا داوای له‌ سه‌رۆكی نوێی دادگه‌ی فیدڕاڵی كردووه‌، دادگه‌ ڕۆڵ و ئەرکى نیشتمانى خۆى جێبەجێ بکات، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بە پێى یاسا ودەستوور.

13 تەمموز 2025 19:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025