پۆلیسی گەرمیان زانیاری نەبیستراو سەبارەت بە کوژرانی 3 کەس ئاشکرا دەکات

پۆلیسی گهرمیان بۆ یهكهمجار كۆمهڵێك زانیاری نوێ لهسهر ڕووداوێكی كوشتن و دۆسیهیهكی ههستیار ئاشكرا دهكات
پۆلیسی گەرمیان زانیاری نەبیستراو سەبارەت بە کوژرانی 3 کەس ئاشکرا دەکات
لە دوای کوژرانی 3 کەس بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە پۆلیسی گەرمیان بۆ یهكهمجار زانیاری نوێ و نەبیستراو سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.
ئهمڕۆ یهكشهممه عهلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆتایی کوژرانی 3 کەسەکەی گوندی سەیبێخانی رایگهیاند، دوای ئەوەی لە بەرواری 23-6-2025 تاوانێکی کوشتن لەگوندی سەیبێخانی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل لەنێوان 2 لایەن بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە ڕوویدا، 3 کەس بەناوەکانی (سەرهەنگ جەزا محەممەد) لەدایکبووی 2004 و (محەممەد جەزا محەممەد) لەدایکبووی 1999 لەلایەنی بەرامبەریش کەسێک بەناوی (موحسین عهلی محەممەد)، لەدایکبووی 1997 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیان لەدەستدا.
ناوبراو به وردی ئهوهی خستووهتهڕوو، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وەرگرتنی وتەی 4 شایهتحاڵ، کە ڕووداوەکە بەوجۆرە بووە، کەسێک 2 کەسی کوشتوە کە برای یەکترن و کەسێکی دیکەی بریندارکردووە و دواجار خۆشی کوشتووە.
پۆلیسی گەرمیان ئەنجامی ڕاپۆرتەی کۆتایی باس دهكات و بهمشێوهیه زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات: "دوای لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیس و ئەنجامی ڕاپۆرتی توێکاری پزیشکی دەربەندیخان دەرکەوت کە تاوان لێکراو موحسین عهلی محەممەد، 5 فیشەکی بەرکەوتووە و خۆی نەکوشتووە، بەڵکو کوژراوە.
سەبارەت بە تۆمەتبارانی ڕووداوەکەش نووسیویهتی، لەئێستادا 12 کەس لەهەردوو لایەن دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 6 تۆمەتباری دیكه بەهەمان ماددە دەرچووە.