ئاژانسی هرانا: له ئێران به كۆمه‌ڵ كچانی هه‌رزه‌كار ده‌ستگیر ده‌كرێن
ئاژانسی چالاكوانانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە دیارده‌ی ده‌ستگیركردنی به كۆمه‌ڵی كچانی هه‌رزه‌كار لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەدات.
له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی 28 ڕۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، هه‌زاران كه‌س كوژران و بریندار بوون. یه‌كێك له ئاژانسه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش داتای ورد و گرینگ ده‌خاته‌ڕوو.
ئاژانسی هرانا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 28 رۆژی ناڕه‌زایه‌تی کۆی ژمارەی کوژراوانی پشتڕاستکراوە تائێستا بریتییه له 5,459 کەس. لەو ژمارەیەش 5149 کەس خۆپیشاندەر بوون، 60 له‌وانه منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵن و 42 له‌وانه‌ش هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، نزیكه‌ی 41 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون. 325 له‌وانه منداڵ بوونه و 54ی ترییان قوتابی بوونه. زیاتر له 7 هه‌زار كه‌س بریندار بوونه و 11 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشت كراون.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، دیارده‌ی ده‌ستگیركردنی به كۆمه‌ڵی كچانی هه‌رزه‌كار، له چه‌ندین پارێزگای ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جیددی نیگه‌ران و تووڕه بێت. لە داهاتووش كاریگه‌ری و لێككه‌وته‌كانی ئه‌و ڕژێمه به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاژانسی هرانا یان ئاژانسی چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ئێران، ڕێكخراوێكی سیاسی و ناحكومییه. له ژماره‌یه‌ك داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ پێكهاتووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رای گشتی وڵاته‌كه و جیهان هه‌یه. له ساڵی 2005 دامه‌زراوه.