كارتی ئه‌لیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك له 10 پارێزگای عێراق دابه‌ش ده‌كرێت

له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵ كارتی ئه‌لیكترۆنی له 10 پارێزگای عێراق به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت
كارتی ئه‌لیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك له 10 پارێزگای عێراق دابه‌ش ده‌كرێت
وا بڕیاره، له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵ كارتی ئه‌لیكترۆنی له 10 پارێزگای عێراق به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت و یه‌كێك له پارێزگاكانیش كه‌ركووكه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ئاب ده‌ست به دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك له 10 پارێزگای عێراق ده‌كه‌ین و تائێستا زیاتر له 34 ملیۆن هاووڵاتی به‌شداری پڕكردنه‌وه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی كردووه و پرۆسه‌ی خۆتۆماركردن و نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانییش درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 1 ملیۆن و 880 هه‌زار كه‌س له عێراق ناوییان له كۆبۆنی خۆراك سڕدراوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی دووبارە و مردن و گەشتی دەرەوەی وڵات.