یانه‌ی زاخۆ قبوڵ ناكات له یاریگای نه‌ورۆز یاری بكات

یانه‌ی زاخۆ ڕەتیده‌كاته‌وه له یاریگای نه‌ورۆز یاری بكات و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه داواكارییه‌كه‌یان له پایته‌خت میدیا ده‌خاته‌ڕوو
یانه‌ی زاخۆ ئاماده نییه یاری كۆتایی جامی عێراق له یاریگای نه‌ورۆز بكات و داواكارییه‌كه‌ی گه‌یاندووه به فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و یاریكردن له‌م یاریگایه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زاخۆ به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، ده‌سته‌ی کارگێڕی یانەی زاخۆ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوخۆیی هاوهه‌ڵوێست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاری كۆتایی جامی عێراق له یاریگای نه‌ورۆز نه‌كات و ڕه‌تیكرده‌وه له‌م یاریگایه به‌هۆی بوونی چه‌ندین سه‌رنج له‌سه‌ری یاری كۆتایی جامی عێراق بكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زاخۆ ئه‌وه‌شی بۆ پایته‌خت میدیا خسته‌ڕوو، ئێمه قبوڵ ناكه‌ین له یاریگای نه‌ورۆز یانه‌كه‌مان یاری بكات، وه ئه‌م پرسه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئاماده‌ین له یاریگای شه‌عب یاری كۆتایی جامی عێراق بكه‌ین و كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ یاریگاكه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه سه‌رنجمان له‌سه‌ر یایگای نه‌ورۆز هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق له وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی یانه‌ی زاخۆ باسی له‌وه كردووه، به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه و ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو یانه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی زیاتر سه‌رهه‌ڵبدات بڕیار ده‌ده‌ین، كه یارییه‌كه له یاریگای شه‌عب به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به كۆده‌نگی ده‌بێت.