له‌سه‌ر بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی له‌لایه‌ن ئێران PAK هاته ده‌نگ
زنجیره‌یه‌ك هێرشی درۆنی كرایه سه‌ر باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان PAK؛ یه‌كێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ هێرشی درۆنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كرایه سه‌ر باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان PAK له داره‌شه‌كران، به‌هۆیه‌وه كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانPAK بڵاویكرده‌وه، رەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، لە هەنگاوێکی ترسەنۆکانەی بێ بەهادا، بنکە و بارەگاکانی سپای میللیی کوردستانی بەر زنجیرەیەک پەلاماری هاژەکیی و درۆنی دا.
له بڵاوكراوه‌كه نووسیویانه، لەم پەلامارەدا، هەڤاڵ موزەفەر محەممەدزادە ناسراو بە نەبەز، ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سپای میللیی کوردستان، گیانی بەختی ڕێگای پڕ شانازیی سەربەخۆیی کوردستان کرد و هەڤاڵێکی دیکەش بریندار بوو. تاران دەبێ باش بزانێ بە شەهید بوونی هەر پێشمەرگەیەک دەیان لاوی کورد بۆ هەڵگرتنەوەی چەکەکەی ڕوو لە سەنگەرەکەی دەکەن و بەهای پێشمەرگە بوون و باوەڕی ڕزگاریی کوردستان جار لە گەڵ جار بەرهەم دێتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه له كاتژمێر 5:45 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی داره‌شه‌كرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه. پێشووتریش له ساڵی 2022 باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردوومانكراوه. ئه‌و كات جگه له برینداربوون نزیكه‌ی 10 ئه‌ندامی PAK گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پارتی ئازادی كوردستان PAK له ساڵی 1991 به ئایدۆلۆژیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرا. له‌لایه‌ن حوسێن یه‌زدان په‌نا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كار و چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئامانجی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و دروستكردنی كۆماری كوردستانی گه‌وره‌یه.