ناته‌نیاهوو به سێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئێران ڕێكده‌كه‌وێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سێ مه‌رجی نوێی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بكات و له‌گه‌ڵییان ڕێكبكه‌وێت
ناته‌نیاهوو به سێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئێران ڕێكده‌كه‌وێت
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، پرسی دانوستان و چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆ گه‌رمه و بۆیه‌كه‌مجار سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل مه‌رجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرا كرد.
بنیامین ناته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگه‌یاند، ئێمه سێ مه‌رجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران ڕێكبكه‌وین و بچینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ین، یه‌كێك له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیشمان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئێران ده‌ست به‌رداری تیرۆر بێت و كار بۆ ئه‌م كه‌یسه مه‌ترسیداره نه‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل باسی مه‌رجی دووه‌م و سێیه‌می وڵاته‌كه‌ی كرد و به ڕوونی خستییه‌ڕوو، كه پێویسته پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێندرێت و ئێران واز له‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بهێنێت، بۆ مه‌رجی كۆتاییشمان كه یه‌كجار گرینگه ده‌بێت به زووترین كات ئێران واز له مووشەکی بالیستیی بهێنێت و به‌ته‌واوه‌تی به‌كارهێنانی مووشەکی بالیستیی له ئێران قه‌ده‌غه بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، ئیسرائیل له به‌ره‌به‌یانییه‌كی زوودا به‌چڕی و به ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده سه‌ر تاران و چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی له ئێران بۆردوومان كرد و دواتر ئێران وه‌ڵامی دایه‌وه و جه‌نگێكی فراوان له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌ستی پێكرد و به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا دوای زیاتر له 10 ڕۆژ جه‌نگه‌كه كۆتایی هات.