5 هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوژراون
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە.
ئاژانسێكی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای ئێران، نوێترین ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانی بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، له درێژه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار خۆپیشانده‌ر كوژراون، كه له‌نێو ئه‌م ڕێژه‌یه‌دا ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌یه. ژماره‌ی كوژراوانی هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتره له 500 كه‌سە، جگه له‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر به تۆمه‌تی جیاواز له‌سێداره دراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌دوای 28ـی كانوونی دووه‌می 2025ـەوه نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه‌كان له تارانی پایته‌خت به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران سه‌ریهه‌ڵدا. داواكاری هه‌ره سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و حكومڕانی وڵاته‌كه‌یه.