ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی خوێندنی ئیسلامی راگەیەندرا

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی خوێندنی ئیسلامی ڕاگه‌یاند و سبه‌ی قوتابییان ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه
وەزارەتی ئەوقاف ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ــی خوێندنی ئیسلامی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دەڵێت: "ده‌توانن ڕۆژی دووشەممە ئەنجامەکان وەربگرنەوە".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندنی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەیەمی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیەندرا.
وەزارەتەکە قوتابییان ئاگادار دەکاتەوە و باس له‌وه ده‌كات، بەو بۆنەیەوە قوتابییان دەتوانن رۆژی دووشەممە 14ی تەمووزی 2025، لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، کۆتا رۆژ بۆ پەڵپ رۆژی 20-7-2025 دەبێت.