نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری زیاتر له 18 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری له ساڵێكدا ئه‌نجامدا
نەخۆشخانەی ڕزگاری: له ساڵی 2025دا، 18,099 نه‌شته‌رگه‌ری گشتی جۆراو جۆر له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئه‌نجامدراون
یه‌كێك له نه‌خۆشخانه هه‌ره ناوداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی ته‌نیا ساڵێكدا زیاتر له 18 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری هه‌مه‌جۆری ئه‌نجامداوه.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بڵاویكرده‌وه، له ساڵی 2025دا، 18,099 نه‌شته‌رگه‌ری گشتی جۆراو جۆر له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئه‌نجامدراون، 8,515 نەشتەرگەری گشتی، 3,119 نەشتەرگەری میزەڕۆ و 23 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دراون.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، له‌هه‌مان ساڵدا، 4,659 نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ، 1,377 نەشتەرگەری شکان، 429 نەشتەرگەری ڕوو و شەویلاگ و 1,424 نەشتەرگەری چاندنی ددان ئەنجام دراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێركاری له هه‌ولێر له 2025 دا، 618,004 پشکنینی خوێن و پشكنینی دیكه‌ی جۆراوجۆر لە بەشی تاقیگەی ڕزگاری و فریاکەوتن ئەنجامداوه، هاوكات 5,437 هێڵكاری دڵ، 3,442 دۆپلەر و 5,765 ئیکۆی ئەنجامداوه.