پایتەخت

ئەو هاووڵاتییانەی بەشەخۆراکی خراپیان وەرگرتووە قەرەبوو دەکرێنەوە

ئەو هاووڵاتییانەی بەشەخۆراکی خراپیان وەرگرتووە قەرەبوو دەکرێنەوە
کورتە

هه‌ر هاووڵاتییه‌ک له‌كاتی وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، مادده‌ی خراپی وه‌رگرتبێت قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌

 

لەدوای دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراک، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لە قەرەبوو کردنەوەیان.

 

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک سەبارەت بە قەرەبوو کردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە ماددەیەکی خراپ بوویان بەسەردا دابەش بکرێت بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە کاتی وەرگرتنی ماددەکانی بەشە خۆراک لەلایەن لیژنەی سەلامەتی پشکنین بۆ ئەو ماددانە دەکرێنەوە و وەردەگیرێن.

 

جەختی لەوەشکردەوە، بەڵام ئەو ماددەیەیی زیاتر خراپ بووبێت ماددەی برنجە لە نێو بارهەڵگر ئەگەری تەڕبوونی هەیە و لەوکاتەدا بریکارەکانی خۆراک دەتوانن برنجەکە بگەڕێنەوە و ئێمەش قەرەبوویان دەکەینەوە.

 

دلێر عەبدولواحید سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییانیش گووتی: "هەر ماددەیەک دەرکەوت خراپ بووە لە نێو بەشەخۆراک و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا ئەوا قەرەبوو دەکرێنەوە".

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی سەبەتەی چوارەم لە ماوەی هەفتەیەکی دیکە کۆتایی پێدێت.

 

13 تەمموز 2025 16:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025