هه‌رزانی نرخی كحول ژیانی هه‌زاران كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسی
هۆکاری هەرزانبوونی نرخی کحول ئاشکرا دەکرێت
له ڕێگه‌ی دوو ڕاپۆرتی نوێی جیهانی WHO هۆشداری توند به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات له‌وه‌ی نرخی خواردنه‌وه‌ی كحول و شیرین (زیانبه‌خشه‌كان) هه‌رزانتر بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان جۆری نه‌خۆشی و دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌زاران كه‌س له جیهان.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ڕایگه‌یاند، لاوازبوونی سیسته‌می باجی ته‌ندروستی و نەگونجاوی یاساکان له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان، بووه‌ته هۆی بڵاوبوونەوەی چه‌ندین نەخۆشی وەک قەڵەوی، شەکرە، نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، برینداربوون به ڕووداوی جیاواز و زۆربوونی توندوتیژی و ڕووداوی هاتووچۆ.
به وته‌ی دکتۆر تێدڕۆس ئەدهانۆم، به‌ڕێوەبەری گشتی WHO باجی تەندروستی یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازەکان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی. زیادکردنی باج لەسەر توتن و خواردنەوە کحولییه‌كان، دەتوانێت خواردنەوەی زیانبەخش کەم بکاتەوە و پارە بۆ خزمەتگوزارییە گرینگه‌كانی تەندروستی بۆ حكومه‌ته‌كانی جیهان دابین بکات.
بەپێی زانیاری WHO، له ته‌واوی جیهاندا 116 وڵات باج لەسەر خواردنەوەی شیرین دادەنێن، بەڵام زۆرێک لە بەرهەمەکانی تری پڕ شەکری وەک شەربەتی میوەی %100، خواردنەوە شیرییەکان و قاوە و چای ئامادەکراو لەم باجانە دەرباز دەبن. هەروەها، هەرچەندە 167 وڵات باج لەسەر کحول دادەنێن، بەڵام نرخی کحول لە زۆربەی وڵاتاندا لە ساڵی 2022وە هەرزانتر بووە یان گۆڕانکاریی نەکردووە، چونکە باجەکان هاوتا لەگەڵ هەڵبژاردنی نرخ و زیادبوونی داهات بەرز نەکراون.
له‌پێناو ته‌ندروستی گشتی WHO داوا له ته‌واوی حكومه‌ته‌كانی جیهان ده‌كات، ڕێكخستنه‌وه بۆ باج بكه‌ن و به‌رزی بكه‌نه‌وه، چونكه ته‌ندروستی گشتی سه‌دان كه‌س تێكچووه و باری دارایی خه‌ڵك خراپه، هاوكات بازاڕەکانی جیهان به ملیاران دۆلار قازانج له فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی شیرین و كحول ده‌كه‌ن.