پایتەخت

نهێنی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید چییە؟

نهێنی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید چییە؟
کورتە

شاسوار عەبدولواحید چۆن و بە چ مەرجێک ئازاد کراوە؟

دوێنێ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەتی 118 ملیۆن دینار ئازاد کرا و وا بڵاوکرایەوە، کە ئەم زیندانیکردنەی بەهۆی کەیسەکەی شادی نەوزاد و خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بووە.

 

نهێنی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید چی بووە؟ مەرجەکانی ئازادکردنی چین؟ چ رێککەوتنێک لە ژێر پەردەواوە کراوە؟ ئەمانە کۆمەڵێک پرسیارن کە پایتەخت میدیا لە دوێنێوە بەدووداچوونی بۆ دەکات و دەستی بە چەندین زانیاری نەبیستراو و نوێ گەیشتووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، نهێنی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید رێککەوتنیەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ ئەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکات، یان ئەگەر بەشداریش بکات، بچێتە ژێر هەژموونی یەکێتی و لە کاتی بڕیارەکان لە بەرەی یەکێتی بمێنێتەوە.

 

دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ناو نەوەی نوێ بە پایتەخت میدیایان گوت: “یەکێتی بە شاسوار عەبدولواحیدی گوتووە، تۆ لە سنوورئ ئێمەی و ئەگەر ئازادیت دەوێت بەشداری حکومەت ناکەی و گوێڕایەڵی داواکانمان دەبیت، ئەگەر بەشداریش حکومەتیش دەکەی و دژی ئێمە کار دەکەی، شوێنت هەر زیندان دەبێت و ئازادی بە چاوی خۆت نابینی.”

 

پایتەخت بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی رێککەوتنەکەی شاسوار عەبدولواحید و یەکێتی کرد و بۆی دەرکەوت، یەکێتی لە رێگەی پارێزەرەکەی شاسوار عەبدوالحیدەوە، چەند جارێک پەیامی بۆ ناوبراو ناردووە، بەڵام شاسوار عەبدولواحید ئامادە نەبوو وەڵامیش بداتەوە، دواتر یەکێتی لە رێگەی سرەوە عەبدوالواحید لەگەڵ شاسوار عەبدوالحید کەوتووەتە گفتوگۆ، بەڵام سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەر وەڵامی یەکێتی نەداوەتەوە، تا چەند رۆژێک پێش ئێستا، شاسوار عەبدولواحید خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای یەکێتی قسەی کردووە و ئەوان پێیان گوتووە، بیر لە بابەتەکە بکەرەوە، ئەگەرنا شوێنێت هەر زیندان دەبێت و ئازاد ناکرێی.

 

دوای ئەم فشارە بەردەوامانە شاسوار عەبدولواحید، خودی خۆی وەڵامی یەکێتی داوەتەوە و گوتوویەتی: “تەواو من بە داواکانتان رازیم.”

 

دوای ئەم بڕیارەی شاسوار عەبدوالحید، یەکێتی کار ئاسانی تەواو بۆ ئازادکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ کردووە و دواتر ئازاد کرا، ئەمە لە کاتێک دایە یەک خاوەن پشکی کۆمپانیای چاڤیلاند ڕازی نەبووە لەسەر ئازاکردنی،  چەند رۆژێک پێش ئێستاش دادگەی سلێمانی خۆی بە نەوەی نوێی ڕایگەیاندبوو، تا خاوەم پشکەکان قبووڵی نەکەن ناتوانین کەفالەتی ئازادکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەین.

 

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دەبوایە 4ـی ئەم مانگە ئازاد کرابا، کەچی رێگری لە ئازادبوونی کراوە و کەیسی دیکە دەهێنرایە پێش، تا دواجار شاسوار عەبدولواحید ئۆکەی بۆ داواکەی یەکێتی کرد و ئەوکات رێگا بۆ ئازادبوونی خۆشکرا.

 

ئێستا نەوەی نوێ لە نێو خۆیدا بووەتە دوو بەش، بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن نەوەی نوێ بەشداری حکومەت بکات و بەشێکی دیکە دژی ئەوەن بەشداری بکەن، ئەو بەشەی دەیانەوێت بەشداری بکەن، 15 پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێن لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیکەی ناو حزبەکە، بەشەکەی دیکەش، شاسوار عەبدولواحید و کەسانی نزیک لە سەرۆکی جوڵانەوەکەن کە نایانەوێت بەشداری بکەن.

 

ئەوانەی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن، پێیانوایە نەوەی نوێ چیتر ناتوانێت 15 کورسی بەدەست بهێنێت و ئەمە باشترین دەرفەتە تاوەکو جوڵانەوەکە تێکەڵ بە حکومەت بکرێت و کادیرانی دابمەزرێنێت، بەڵام شاسوار عەبدولواحید و کەسانی نزیک لە خۆی، دژی ئەمەن.

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی پایتەخت، نەوەی نوێ بەشداری حکومەت ناکات، ئەمەش لە پێناو رەزامەندی یەکێتی و شاسوار عەبدوالحید، ئازادی خۆی پێباشترە نەک بەهۆی بەشداریکردنەوەی لە حکومەت، تووشی ئەم گرتن و فشارە بێت.

15 کانونی دووەم 2026 23:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026