وەڵامی پارتی بۆ بافڵ تاڵەبانی چی بوو؟
پارتی وەڵامی تووندی چاڵێنجەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار دەداتەوە
پارتی وەڵامی تووندی چاڵێنجەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار دەداتەوە و دەڵێت: "بێ پارتی حکومەتی نوێ پێک نایەت و ئێمە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانین".
کەمێک پێش ئێستا، سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ یەکێتیی هەنگاوی باشییان ناوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ئازادکردنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا دەستپیشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان دەکات، تا حکومەت بەبێ پارتی پێک بهێنن.
لە ساتەوەختی کۆنگرەکە، بافڵ تاڵەبانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە و دەڵێت: "ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەت جددین و ڕۆژی شەممە دێننە خزمەتت".
سەرچاوەکەی پارتی ئاشکرای دەکات، هیچ لایەنێک ناتوانێت بە بێ پارتی حکومەتی نوێ پێک بهێنێت، هەروەها دەرگای گفتوگۆ بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کراوەیە.
پارتی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، خاوەنی 39 کورسییە و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.