پایتەخت

شۆفێری ئەو پیکابەی لە کەسێکی دا دەستگیرکرا

شۆفێری ئەو پیکابەی لە کەسێکی دا دەستگیرکرا
کورتە

پۆلیسی کەرکووک شۆفێرە هەڵهاتووەکەی ئەو پیکابەی لەسەر شەقامێک لە کەسێکی دا دەستگیرکرد

 

پۆلیسی کەرکووک شۆفێرە هەڵهاتووەکەی ئەو پیکابەی لەسەر شەقامێک لە کەسێکی دا دەستگیرکرد، پایتەخت زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاووڵاتییەک لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامێک دا، بە دیاری کراو لەبەردەم دادگەی کەرکووک پیکابێک لێی دەدات و ڕاستەوخۆ شۆفێرەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدێت.

 

کەمێک پێش ئێستا، محەممەد وەهاب، پەیامنێرمان لەکەرکووک ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی بریندارەکە  جێگیر نییە و نەشتەرگەری بۆ  دەکرێت، بریندارەکە ناوی "هونەر فاخیر" تەمەن 26 ساڵانە، سکاڵای یاسایی لەسەر شۆفێری پیکابەکە تۆمارکردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک لەسەر دەستگیرکردنی شۆفێرەکە ئاشکرای دەکات، دوای ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بە بەکارهێنانی کامێرای چاودێری شوێنی تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێک دا دەستگیرکراوە.

15 کانونی دووەم 2026 19:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026