پایتەخت

ئیسرائیل له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌

ئیسرائیل له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌
کورتە

ئیسرائیل بەردەوامە لە داگیرکردنی خاکی سووریا و داوا دەکات هیچ چه‌كێكی ستراتیژی بە سووپای سووریا نەدرێت.

ئیسرائیل له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ داگیرکاریی نوێی خۆی لە سووریا درێژه‌ پێبدات و ڕێگری لە گەڕانەوەی هێزە ڕووسییەکان ده‌كات.

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زاری بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌، ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و سووریا زۆر گەورەن. به‌رپرسه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ڕەتی كردووه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل لە خاکی سووریا بكشێنه‌وه‌، ئاماده‌ نین بژارده‌كه‌ی سووریا بۆ كشانه‌وه‌ له‌و نۆ شوێنه‌ش قبووڵ بكه‌ن، كه‌ له‌دوای ڕووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ دامه‌زرێندراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌، ئه‌و گفتوگۆ چڕه‌ی له‌ پاریس له‌نێوان ئیسرائیل، ئه‌مریكا و سووریا به‌رێوه‌چوو، تێگه‌یشتنێكی نوێ بوو له‌سه‌ر ڕێگرییه‌ مه‌یدانییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی هیچ شکاندنێکی سیاسی یان ئاسایشیی بێته‌ ئاراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئیسرائیل داوا ده‌كات هیچ چه‌كێكی ستراتیژی وه‌ك فڕۆكه‌ی خۆكوژ و چه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌كان، به‌ سووپای سووریا نه‌درێت، هێزه‌ بیانییه‌كانی وه‌ك توركی و ڕووسی له‌ باشووری سووریا جێگیر نه‌كرێت، به‌تووندیش دژی هه‌وڵه‌كانی دیمه‌شق و مۆسكۆیه‌ بۆ جێگیركردنی سه‌ربازانی سووپای ڕووسیا له‌نێو خاكی سووریادا و له‌م چوارچێوه‌یه‌ش، بژارده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا قبووڵ نه‌كردووه‌.

15 کانونی دووەم 2026 13:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026