هه‌سه‌ده هۆشداری له هێرشی داعش ده‌دات
شانه نوستووه‌كانی داعش هەوڵی ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان لە زیندانەکانی سووریا دەدەن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه، شانه نوستووه‌كانی داعش به ئامانجی ئازادكردنی ئه‌ندامه‌كانیان، له هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كانن. هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هۆشداری به حكومه‌تی سووریا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات و ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی كه له ئه‌نجامی هێرشەکانی گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمەشق هاتووه‌ته ئاراوه، شانە تیرۆریستییەکانی داعش هەوڵدەدەن ئەم دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن. پلانی هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كانیان له ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داڕشتووه، ده‌ست به هێرش ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌ندامه‌كانیان له زیندان ئازاد ده‌كه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌یدا هه‌سه‌ده ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه و ده‌ڵێت: هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی. زیندانه‌كانییش له‌ژێر كۆننتڕۆڵی ته‌واودان، به‌ڵام به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه سه‌قامگیری گشتی به ئامانج ده‌گرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ شه‌و هه‌سه‌ده كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سووپای عه‌ره‌بی سووریا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ئاگادار كرده‌وه و ئاشكرای كرد، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هاوه‌ن و ده‌یان جۆری دیكه‌ی چه‌كی قورس، سووپای عه‌ره‌بی سووریا له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر زیاتر له 12 هێرشی چڕی فراوانی ئه‌نجام داوه.