دابه‌شكردنی نه‌وت له سه‌نته‌ری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
دابه‌شكردنی نه‌وت له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر به‌پێی كارتی ئه‌لیكترۆنیی سووته‌مه‌نی ده‌ستپێده‌كات
له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تاش له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌بێت. لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ پایته‌خت ئاشكرا ده‌كات.
سالار محه‌ممه‌د، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی 15 ملیۆن لیتر نه‌وتی بۆ شاری هه‌ولێر ته‌رخان كردووه، سه‌ره‌تا بڕی 7.5 ملیۆن لیتر (نزیكه‌ی 47 هه‌زار به‌رمیل) له سه‌نته‌ری شار و دواتر 7.5 ملیۆن لیتری دیكه له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت.
به گووته‌ی به‌رپرسه‌كه ڕۆژی شه‌ممه قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له سه‌نته‌ری شار له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌ستپێده‌كات، دواتر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئاستی بژێوییان له هه‌ژارییه‌وه نزیكه، سوودمه‌ند ده‌بن.
سالار محه‌ممه‌د، داوا ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تائێستا كارتی ئه‌لیكترۆنیی سووته‌مه‌نییان دروست نه‌كردووه، به‌خێرایی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و كارته بكه‌ن، چونكه دابه‌شكردنی نه‌وت به كارتی ئه‌لیكترۆنیی سووته‌مه‌نی ده‌بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك خوازیاری وه‌رگرتنی نه‌وت بێت، پێویسته خاوه‌نی ئه‌و كارته بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر خێزانێك بڕی 100 لیتر نه‌وتی به 31 هه‌زار دینار پێده‌درێت.