قۆناغی دووه‌می پلانی تره‌مپ له غه‌ززه ده‌ستی پێكرد
لە قۆناغی دووەمی ترەمپ بۆ بەڕێوەبردنی غەززە، کەرتەکە ده‌چێته نێو پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حوکمڕانی ته‌كنۆكراتی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می پلانی تره‌مپ بۆ كۆتایی هێنان بە جه‌نگی غه‌ززه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دەکات، سه‌ره‌تاش دانانی به‌رێوه‌بەرایەتییەکی ته‌كنۆكرات و ئاوه‌دانكردنه‌وه له کارە هه‌ره له پێشه‌كانی ده‌بن.
ستێڤ ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، قۆناغێكی نوێی پلانی سه‌رۆك تره‌مپ له غه‌ززه ده‌ستی پێكردووه و له‌م قۆناغه‌دا، ئاگری شه‌ڕ ده‌وه‌ستێت، غه‌ززه له‌نێو جه‌نگ و ئاگردا ده‌چێته نێو پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی به‌رێوه‌بردنی ته‌كنۆكراتی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی.
نێردراوی تایبەتی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رپرسیاره‌تی دامه‌زراندنی به‌رێوه‌بەرایەتی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له غه‌ززه داده‌مه‌زرێت و كاری سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌سته‌یه، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ده‌بێت و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات، كه مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌ڵگرتنی چه‌كییان نییه.
به وته‌ی ستێڤ ویتکۆف، به‌رێوه‌بەرایەتی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كه له قه‌ته‌ر، میسر و توركیا وه‌ک نێوەندگیر پشتیوانی دامه‌زراندنی به‌رێوه‌بردنی ته‌كنۆكراتی ده‌كه‌ن و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییەش، پشتیوانی و پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌ستهێناوه.