بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی سەگی بێلانە کەمی کردووە
بەپێی داتاکان زیاتر لە 8 هەزار سەگی بێلانە لە نێو سەنتەری شاری هەولێر کەمی کردووە
بەپێی داتاکان زیاتر لە 8 هەزار سەگی بێلانە لە نێو سەنتەری شاری هەولێر کەمی کردووە، سەرۆکی شارەوانی جەخت لەوەدەکاتەوە، لە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ شەممە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2025 دا تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسی پەلاماردانی هاووڵاتییان، نزیکەی 8 هەزار و 437 سەگی بێلانە لە شەقامە گشتی و کۆڵان و گەڕەکەکاندا کۆکراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، سەگە کۆکراوەکان ڕەوانەی شێڵتەری حەوانەوەی ئاژەڵا بێلانەکان کراون، کە بەشێکیان بەپێی ستانداردە جیهانیەکان ڤاکسینکراو و نەزۆک کراون پاشان لە دەشتاییەکانی دەرەوەی شار ئازادکراون.
بەگووتەی کارزان هادی، لەم ڕێژەیەدا تا ئێستا نەتواندراوە هەولێر بەتەواوەتی لە سەگی بێلایەن کۆبکرێتەوە و بەڵام لەمساڵیشدا تیمەکان بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر باسی لەوە کرد، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی سەگی بێلانە لە نێو شاری سەنتەری هەولێر بەهۆی ئەم هەڵمەتە کەم بووەتەوە.