پایتەخت

ڕوونکردنەوە لەسەر گواستنەوەی خەڵکی نێو پاسەکانی حەلەب دەدرێت

ڕوونکردنەوە لەسەر گواستنەوەی خەڵکی نێو پاسەکانی حەلەب دەدرێت
کورتە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕوونکردنەوە لەسەر دەرکەوتنی ژمارەیەک خەڵک لە نێو پاسەکان دەدات

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕوونکردنەوە لەسەر دەرکەوتنی ژمارەیەک خەڵک لە نێو پاسەکان دەدات و دەڵێت: " خەڵکی نێو پاسەکان شەڕڤان نیین".

 

ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بڵاویکردەوە، وێنەی ئەو پاسانەی بڵاودەکرێنەوە کە خەریکی ڕاگواستنی هاووڵاتییانی مەدەنی گەڕەکی شێخ مەقسودن لەژێر ئەو تۆپبارانەی کە ماوەی 5 ڕۆژە گەڕەکەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە. 

 

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب باسی لەوەکرد، کە میدیاکانی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی ناو پاسەکان شەڕڤانانی ئەوانن، جەخت دەکەنەوە ئەم بانگەشانە سەرلەبەریان درۆن و ڕاست نیین.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە وێنەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەن، کە بە زۆرەملێ ڕاگوازراون و قوربانی دەستی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو گروپانەن، جگە لەوەی ژمارەیەک گەنجی مەدەنی لەلایەن ئەو گروپانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

10 کانونی دووەم 2026 19:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026