پارەی هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
بڕیارە لەم هەفتەیە دا، هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت
بڕیارە لەم هەفتەیە دا، هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت کە بڕەکەی بڕی 76 هەزار دینارە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، بڕیارە ڕۆژی سێ پارەی هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەكان بۆ مانگی 12 دابەش بکرێت، بڕی هاوكارییەكە 76 هەزار دینارە کە وەك هاوكاری بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیواهاوبەشەكان دابەشدەكرێت.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دوای تێکشکانی داعش، مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەستپێکردووە.