پایتەخت

وادەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا

وادەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا
کورتە

ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 32 رۆژ دەخایەنێت

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی دیاری کرد و بەپێی ڕاگەیاندراوەکەیان، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 32 رۆژ دەخایەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق ڕایگەیاند، لە 8ـی مانگی 10ـی ئەمساڵ یەكەم هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و مانگێگ بەردەوام دەبێت و 24 کاتژمێر بەر لە دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت.

هەفتەی رابردوو کۆمسیۆن پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2025ـی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرد، کە وا بڕیارە لە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

جێی باسە، ماوەیەک لەمەوبەر، کە هێشتا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستی کاندیدەکانی پەسەند نەکربوو، چەند کەسێک هەستابوون بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی خۆیان وەک کاندید، بۆیە کۆمیسیۆن ئەم پێشێلکارییانەیان لەلای خۆیان تۆمار کرد.

13 تەمموز 2025 09:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025