مەسرور بارزانی لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتە دەنگ
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی ڕووداوەکانی حەلەب
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گرژییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنشینانی شاری حەلەب هاتە دەنگ و دەڵێت: "بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە.
بەگووتەی مەسرور بارزانی، شەڕ و توندوتیژی چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات، هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات، پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارە، هەموو لایەک دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن.