کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم سبەی هەینی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر ڕوودەکاتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان، کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەی لەکاتەکانی نیوەرۆ شەپۆلەکە دەستپێبکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی نیوەرۆ دابارین دەست پێ دەکات سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا وە پارێزگای دهۆک پاشان نمە باران تەواو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەل بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان شایانی باسە دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.
بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیەیەی خوارەوە:
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15پلەی سیلیزی