پارتی و یەکێتیی لەسەر چی کۆدەبنەوە؟
شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە و پرسی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت تاوتوێ دەکەن.
دوای پاڵاوتنی ژمارەیەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بڕیارە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتیی لەسەر چەند پرسێکی سیاسیی کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ هەردوو شاندی دانوستاکاری پارتی و یەکێتیی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکە دا تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی نێوانیان تایبەت دەبێت، بە پرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.