پایتەخت

پەیامی لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە لەسەر شەڕی سووریا

پەیامی لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە لەسەر شەڕی سووریا
کورتە

لاهور شێخ جەنگی: نابێت ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان بە تۆپ و تانک لێیان بدرێت

لاهور شێخ جەنگی لەسەر زاری کەسوکارییەوە پەیامێکی گرنگی پشتیوانی دەداتە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: هێرش کردنە سەر کوردان دەسەڵاتی حکومەتی سووریا لاواز دەکات.

 

لاهور شێخ جەنگی لە زاری کەسوکارەکەیەوە نیگەرانی خۆی لەسەر هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب ڕایگەیاند، ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان شایەنی پشتیوانییە، نابێت بە تۆپ و تانک لێیان بدرێت، ئەوان بەخوێن ناوچەکانیان ئازادکردووە.

 

بەگووتەی لاهور شێخ جەنگی، ئەوان سمبوولی ئازایەتی و خۆڕاگرین مەترسی گروپە تیرۆریستییەکانیان دوورخستوەتەوە، بۆیە هێرشکردنە سەر کورد دەسەڵاتی حکومەتی سووریا لاواز دەکات، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات.

07 کانونی دووەم 2026 22:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026