پایتەخت

ڕێکاری تووندی بەشەناوخۆییەکان قوتابییانی هێنایە سەر شەقام

ڕێکاری تووندی بەشەناوخۆییەکان قوتابییانی هێنایە سەر شەقام
کورتە

شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی قوتابییانی بەشەناوخۆیی قلیاسان دەستیپیکرد

شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی قوتابییانی بەشەناوخۆیی قلیاسان دەستیپیکرد کە جەختیان لە نەبوونی خزمەتگوزاری دەکردەوە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: کێشەی خزمەتگوزارییان نییە بەڵکو دژی ڕێکارە نوێیەکانن.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە د. شێروان حەمەساڵح، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری قوتابییان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی کەم لە قوتابییان شەقامی سلێمانی – کەرکووکیان داخست و گردبوونەوە، کێشەی ئەوان خزمەتگوزاریی وەک( ئاوی گەرم و گەرمگەرەوە نییە)، بەڵكو کێشەکەیان دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ هاتنەوەی کوڕان لە بەشەناوخۆیی قلیاسان کە پێش 12ـی شەو بگەڕێننەوە، یاخود قەدەغەکردنی هاتنی میوانە.

 

 د. شێروان حەمەساڵح باس لەوە دەکات، لە سەرەتای دەوامدا بێگوومان هەندێک کێشەی بچووک دەبن بەڵام هەموو خزمەتگوزارییەکان بۆ قوتابییان کاران.

 

کاتژمێر 10ـی شەوی ڕابردوو، بەشێک لە قوتابیانی بەشەناوخۆی کوڕانی قلیاسان دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خۆپیشاندانیان لەبەردەم زانکۆی سلێمانی ئەنجام دا.

 

م.نەژاد حسێن، بەرێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بە پایتەخت میدیای راگەیاندبوو، خۆپیشاندانی قوتابییان بێ هۆکارە و هیچ کێشەیەکی ئاوی گەرم و هەوای گەرم نییە.

 

زیاتر لە 4200 قوتابی لە هەردوو ڕەگەزی( مێ و نێر) لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی نیشتەجێن.

07 کانونی دووەم 2026 20:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026