پایتەخت

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دێتە هەولێر

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دێتە هەولێر
کورتە

کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە

شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ  وردبینی کردن لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکەن.

شاندەکە پێکدێت لە نوێنەری هەر سێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی و بودجە، ژمێرکاری و دیوانی چاودێری دارایی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان کۆ دەبننەوە و پێداچوونەوە بە تەرازووی پێداچووەنەوە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی ڕابردوو، چوار و پێنج و شەش، ئامادەیە و وردبینی بۆ ڕاپۆرتەکە دەکەن.

لەلایەکی دیکە، دوێنێ شەممە، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، د.فواد حوسێن دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی گەڕاوەتەوە کوردستان و بە مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیاندووە، كە لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و حكومەتی عێڕاقی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرسی ناردنی مووچە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان  چارەسەر بکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، 73 ڕۆژە حكومه‌تی عێراق به‌ بڕیارێكی سیاسی و دروستكردنی چه‌ندین بیانووی دوور له‌ واقیع مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ناكات.

13 تەمموز 2025 09:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025